کوردستانی

وەزیرێکی حکومەتی هەرێم دەستی لە کارکێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیرێکی حکومەتی هەرێم دەستی لە کارکێشایەوە
مەودا میدیا-

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم دەستی لە کارکێشایەوە، دەست لە کارکێشانەوەکەشی لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە پەسەندکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022 نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان جێگیر نەبووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات،  لەئێستاشدا دەست لە کارکێشانەوەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کردووە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کردووە، بڕیارە وەک راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە بەردەوام بێت".

باسی لەوەشکردووە "ھەروەھا کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا راسپێردراوە، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوە ببات".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan