کوردستانی

تەرمی ئەو باوکەی لەپێناو رزگارکردنی کچەکەی خنکا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ئەو باوکەی لەپێناو رزگارکردنی کچەکەی خنکا دۆزرایەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، دوای 22 رۆژ لە خنکانی گەشتیارێکی عەرەب لە روباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە لە قەزای سۆران ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی عەبدولرەزاق عەبدولقادری تەمەن 38 ساڵ-مان دۆزیوەتەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ کچەکەی بەناوی دینە تەمەن 11 ساڵ لە روباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە کەوتە ناو رووبار و خنکان".

ئاماژەی بەوەشکرد " هەر لە رۆژی رووداوەکە دوای کاتژمێرێک لە خنکانی تەرمی کچەکەمان دۆزیوەتەوە و دەرمانهێناوەتەوە و رادەستی خانەوادەکەیمان کردووەتەوە، بەڵام تەرمی باوکەکەمان نەدۆزییەوە".

بەوتەی بەیار باڵەکی " تەرمی باوکەکە بە دووری کیلۆمەترێک لە شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە"، وتیشی "ئەو باوکە لەپێناو رزگارکردنی کچەکەیدا خنکاوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن