کوردستانی

لەبارەی بەشە ئاردی هاوڵاتییان دڵنیایی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بەشە ئاردی هاوڵاتییان دڵنیایی دەدرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات ئەو ئاردەی لە بریکارەکان بە هاوڵاتییان دەدرێت هیچ کێشەیەکی نییە و تەواو تەندروستە و دەشڵێت "ئەو ئاردەی کە دەوترێت ژەهراوییە بازرگانییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

 نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری دانەوێڵەی سلێمانی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبووەوە و باسی لە بوونی ئاردی ژەهراوی دەکرد بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە ئەو ئاردەی لە بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت تەواو تەندرووستە و ئەو ئاردەش کە باس دەکرێت ژەهراوییە بازرگانییە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاردی بەشەخۆراکەوە نییە".

سەبارەت بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییانیش وتی "ماوەی هەفتەیەکە دەستکراوە بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەکی هاوڵاتییان".

بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری ژەهراوی بوونی ئاردەکە بۆ بوونی رێژەیەکی زۆری مادەی بریمکسی کیمیاییە، کە لە ئاردێکی ئاساییدا دەبێت 200 – 350 گرامدایە بۆ یەک تۆن، ئەگەر لەو بڕە زیاتر بێت دەبێتە ژەهر.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد