کوردستانی
راپەڕین؛ شەش کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، کە دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵیان پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، کە دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵیان پێبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بۆ رێگریکردن لە بازرگانی و بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و وەرگرتنی زانیاریی ورد، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە بڕی دوو کیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) یان پێبووە".
باسی لەوەشکردووە، بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 26 لە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان) تۆمەتبارەکان راگیراون.
ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دادگەی لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
ر. ئ.
ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دادگەی لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
ر. ئ.
بیروڕا


