کوردستانی

راگەیەندراوێکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێکی بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

لە روونکردنەوەیەکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا دەڵێت "هیچ رێککەوتنێکمان لەوبارەیەوە لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا نەکردووە".

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی کورد لە بەریتانیا پرسیار سەبارەت بە ناردنەوەی زۆرەملێیان دەکەن، حکومەتی هەرێم لەوبارەیەوە جەختدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا نییە لەوبارەیەوە".

دەشڵێت "لەسەردانەکەی مەسرور بارزانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ رێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کراوه"، باسی لەوەشکردووە "هەندێک کەس و لایەن دەیانەوێت هه‌ستی هاوڵاتییانی پێ بجوڵێنن و بۆ‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاریبهێنن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئێمە ئەو دەنگۆیە رەتدەکەینەوە و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نی نێوان هەرێمی کوردستان و ‌ شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan