کوردستانی
بڕیاری کۆتایی دەدرێت لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و شەش لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهات و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کاردانەوەیەکی باشی دەبێت.
عوسمان سێدەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کاردانەوەیەکی باشی دەبێت، بەڵام ئەوان ناتوانن فشارمان لەسەر دروستبکەن".
ئاماژەی بەوەکرد "لایەنە سیاسییەکان دەبێت خۆیان رێکبکەون لەسەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە لایە سیاسییەکانی هەرێم و خودی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هەروەها کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ رەنگدانەوەیەکی باشی دەبێت لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی درێژکردنەوەی خولی پەرلەمان وتی "بە درێژایی حکومڕانی کوردستان و هەموو خولەکانی پەرلەمانی کوردستان هیچ خولێک لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردنی ئەنجام نەداوە".
وتیشی "ئەگەر زوو چارەسەری کێشەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێت ئەوا لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا هەڵبژاردن دوادەکەوێت تاوەکو لایەنە سیاسییەکان دەگەنە رێککەوتنێکی گونجاو".
ئەمڕۆ پێنچشەممە 26ی ئایاری 2022 جێنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، گەیشتنە ئەو خاڵەی پێویستە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت و بەپێی زانیارییەکان لە دوو هەفتەی داهاتوودا نەتەوەیەکگرتووەکان و شەش لایەنەکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەدەن.
س.ر

بیروڕا