کوردستانی

هەپەگە ئەنجامی دوایین چالاکییان دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە ئەنجامی دوایین چالاکییان دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە کوژرانی 13 سەربازی تورکیا راگەیاند، ئاماژە بەوەشکراوە لە بەرانبەردا سوپای تورکیا 52 جار بە چەکی کیمیایی هێرشیکردووە و 118 جاریش بە فڕۆکەی جەنگی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە نوێترین راگەیەندراویدا لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا لە هەریەکە لە هەرێمەکانی ئاڤاسین و زاپ و پەتینە ئەنجامی چەند چالاکییەکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند "هەپەگە 13 سەربازی تورکیا کوشتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سوپای تورکیا داگیرکەر قۆناغێکی دیکەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەستپێکردووە و 52 جار بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامداوە و 118 جاریش بە فڕۆکەی جەنگی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan