کوردستانی
گەرمیان؛ ژنێک دوای سێ مانگ لە هاوسەرگیری "کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له دوو رووداوی جیادا دوو ئافره‌ت كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 22 ساڵه و سێ مانگه هاوسه‌رگیری كردووه.
ئەمڕۆ هەینی عه‌لی جه‌مال، قەدووری به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی ئیداره‌ی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو له گه‌ڕه‌كی (حه‌ی موه‌زه‌فینی) قه‌زای كه‌لار ته‌رمی ئافره‌تێک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌ناوی ( خ . خ. ع.) له‌دایكبووی 2000 كه ژنی ماڵه‌وه بووه هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار و ده‌ركه‌وت، به‌هۆی هه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هاتووه.

باسی لەوەشکرد "به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و ئافره‌ته سێ مانگه هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و ئه‌مشه‌و خۆی هه‌ڵواسیوه و له ئه‌نجامدا كۆتایی به‌ژیانی هاتووه".
عه‌لی جه‌مال قەدووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له گوندی (ساڵح ئاغا)ی سه‌ر به‌ناحییه‌ی قۆره‌توو ته‌رمی كچێك به‌ناوی ( ج. س. ا. ) له‌دایكبووی 2007 هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كه به‌هۆی هه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هاتبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ئێستادا توێكاری بۆ ته‌رمه‌كان كراوه و پۆلیسی گه‌رمیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كان كردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌سه‌ر هۆكار و چۆنێتی رووداوه‌كان".
ر. ئ.

بیروڕا