کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشکراوەتە سەرمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانهی راگهیاندن و هۆشیاری پێشمهرگه لەسەر رووداوەکانی دوێنێی سنووری دهۆک. دەڵێت "دوێنێ دوو جار هێرش کراوەتەسەرمان" هەرچەندە بە فەرمی ناوی هیچ لایەنێک نەهێندراوە لە راگەیەندراوەکەدا، بەڵام پەنجەی تۆمەت بۆ پەکەکە درێژکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا شانهی راگهیاندن و هۆشیاری پێشمهرگه ئاماژەی بەوەکردووە "هیوادارین ململانێکانی سەرسنوورەکان چیتر پەل بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە نەهاوێژێت و پەکەکەش لەو ناوچەیە هەوڵ نەدەن ئارامی و ئاشتەوایی هێزەکانی پێشمەرگە بقۆزنەوە، چونکە رێگە نادرێت چیتر لەم ناوچانەدا ئاسایش و ئارامی خەڵک تێک بچێت و گیانی هاوڵاتییان و پێشمەرگە بکەوێتە مەترسییەوە".
لە راگەیەندراوێکدا شانهی راگهیاندن و هۆشیاری پێشمهرگه ئاماژەی بەوەکردووە "هیوادارین ململانێکانی سەرسنوورەکان چیتر پەل بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە نەهاوێژێت و پەکەکەش لەو ناوچەیە هەوڵ نەدەن ئارامی و ئاشتەوایی هێزەکانی پێشمەرگە بقۆزنەوە، چونکە رێگە نادرێت چیتر لەم ناوچانەدا ئاسایش و ئارامی خەڵک تێک بچێت و گیانی هاوڵاتییان و پێشمەرگە بکەوێتە مەترسییەوە".
دهقی راگهیهندراو:
دوێنێ پێنج شەممە 26ی ئایاری 2022، لە دوو رووداوی جیادا، بە چەکی قەناس هێرش كرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهاوەن گوندەکانی ناوچەکە بۆردوومان كرا، بەم شێوەیە:
یەکەم: بەچەکی قەناس هێرش کراوەتە سەر سەنگەرێکی لیوای چواری پیادە لە گوندی کانی ماسی و پێشمەرگەیەک بە ناوی ( ن.ع./ محمد فازل محمد) بریندار بوو.
دووەم: لەکاتی هاوەن بارانکردنی ناوچەکانی بامەڕنێ گولـله هاوەنێک لە گوندی ئەرەدنا لە ناوچەی بامەڕنێ، لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، کەوتووهته خوارێ، لە ئەنجامدا، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (یوسف کۆڤان حاجی، ئەڤەند هۆشیار)، شەهید بوون و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.
ئەم رووداوانە لەکاتێکدا بوون، هێزەکانی پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی خۆیاندا بوون، هەروەها بەشێک لە گوندەکانی عەشیرەتی نێروەیی لە ئاهەنگێکی ناوچەییدا بوون لە گوندی ئەرەدنا، سەربە قەزای ئامێدی.
ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنین کە؛ هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان نیگەرانن لەو كردەوانە و دەبێت هەموو لایەک تێبگەن کە؛ پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵک و خاکی کوردستان ئەرکی لەپێشینەی هێزەکانی پێشمەرگەیە و سازش ناكەن لە جێبەجێ كردنی ئەو ئەركەیان.
هیوادارین ململانێکانی سەرسنوورەکان چیتر پەل بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە نەهاوێژێت و پەکەکەش لەو ناوچەیە هەوڵ نەدەن ئارامی و ئاشتەوایی هێزەکانی پێشمەرگە بقۆزنەوە، چونکە رێگە نادرێت چیتر لەم ناوچانەدا ئاسایش و ئارامی خەڵک تێک بچێت و گیانی هاوڵاتییان و پێشمەرگە بکەوێتە مەترسییەوە.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
26ی ئایاری 2022
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


