کوردستانی
سەلاحەدین بەهائەدین: ماڵی کورد حاڵی باش نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت "لەم دۆخە هەستیار و مەترسیدارەی عیراق، دەبوو ماڵی سونە تۆکمە و یەکڕیز بێت، نیگەرانین کە تووشی دابەشکاری هاتوون".
لە کۆبوونەوەیەکدا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەگەڵ دکتۆر موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاند "لەم دۆخە هەستیار و مەترسیدارەی عیراق، دەبوو ماڵی سونە تۆکمە و یەکڕیز بێ ، نیگەرانین کە تووشی دابەشکاری هاتوون، دۆخی عیراق ئەم هەموو دابەش بوونەی نێوخۆی ماڵی پێکهاتەکانی هەڵناگرێت، ماڵی کورد و ماڵی شیعەش حاڵیان باشتر نییە، دەرئەنجام وڵاتی فرێداوەتە ناو قەیرانی بنبەستی سیاسییەوە".

دەشڵێت "بۆ چارەسەر، ئێمە وای دەبینین کە نێوخۆی ماڵی پێکهاتەکان رێکبخرێتەوە، هەر بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە ماڵی سونە لەسەر یەک بەرنامەی نیشتیمانی کۆببنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هاوکێشەکان وایە لایەک ناتوانێ لایەکەی تر سفر بکات، لە ئەسڵیشدا نابێ هیچ لایەن و هیچ پێکهاتەیەک بیر لە سفر کردنی بەرانبەرەکانیان بکەنەوە، هاوڵاتییان ژیانیان دەوێت نەک شەڕ، ئەوەش بەرپرسیارێتی لایەنە سیاسییەکانە کەشی ژیانێکی خۆش و ئارام بڕەخسێنن".

ر. ئ.
بیروڕا