کوردستانی

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە دەربەندیخان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دەربەندیخان- وارماوا دوو هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچایەکە وەریگرتووە، ئەو دوو هاوڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە ژن و مێردن و پیاوەکە بەرپرسی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

مەودا میدیا زانیویەتی بەرپردسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پلەی رائید-ە و تەمەنی 45 ساڵە، لە روووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکەیان خۆیکێشاوە بە بەربەستی کۆنکریتیی نێوان رێگە دوو سایدەکەدا و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانیان.

لە هەرێمی کوردستان تادێت رووداوەکانی هاتوچۆ رووی لە زیادبوونە، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕۆی شۆفێران و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan