کوردستانی
بە تۆمەتی رفاندنی ھاوڵاتییەک پێنج تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور پێنج تۆمەتباریان بە تۆمەتی رفاندنی ھاوڵاتییەک و بریندار کردنی دەستگیرکردووە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور پێنج تۆمەتباریان بە تۆمەتی رفاندنی ھاوڵاتییەک و بریندار کردنی دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای لە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمارکرد کە وا لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوە و ئازاردراوە و بریندارکراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا سەرجەم تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەش خراوەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان راگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
باسی لەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە (ھۆکاری رفاندنی سکاڵاکار بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە سکاڵاکار پاسەوانی باخچەیەکە و یەکێک لە تۆمەتباران درەنگانێکی شەو ویستویەتی بچێتە ناو باخچەکەوە پاسەوانەکە رێگەی نەداوە، دواتر تۆمەتبار لەگەڵ چوار تۆمەتباری دیکە ھەڵیانکوتاوەتە سەر سکاڵاکار و رفاندوویانە و ئازاریان داوە و برینداریان کردووە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


