کوردستانی
نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لە ئێران و توركیا و كەمی بەرهەمهێنانی ناوخۆوە، نرخی بەنزین جارێكی دیکە بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێکدا تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "ئەو بڕە بەنزینەی پێشتر لە بەغداوە دەهات، لە جەژنی رەمەزانەوە راگیراوە و حكومەتی هەرێمیش پاڵپشتی لە نرخی بەنزین ناكات، بۆیە خستنەڕووی بەنزین لە سلێمانی كەمبووەتەوە و نرخەكەی گرانبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆكارێكی دیکەی گرانبوونی نرخی بەنزین، گرانبوونی نرخەكەیەتی لە توركیا و ئێران، كە پێشتر بازرگانانی هەرێم لەو دوو وڵاتەوە بەنزینیان هاوردە دەكرد، بۆیە تا بڕی بەرهەمی ناوخۆ زیاد نەكرێت، نرخی بەنزینیش جێگیر نابێت و بەردەوام لەبەرزی و نزمیدا دەمێنێتەوە".
ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزین 50 دیناری دیکەی چووەتەسەری و بەنزینی نۆڕماڵ بە هەزار دینار و موحەسەن بە هەزارو 125 دینار و سۆپەریش بە هەزارو 200 دینار دەفرۆشرێت.
ر. ئ.

بیروڕا