کوردستانی

مۆبایلی تۆمەتبارێک ڤیدیۆی کچانی تێدابووە و دەستگیرکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مۆبایلی تۆمەتبارێک ڤیدیۆی کچانی تێدابووە و دەستگیرکراوە
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێک کردووە، دوای پشکنینی مۆبایلەکەی دەرکەوتووە کە هەڕەشە و سوکایەتی بە چەندین کچی دیکە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کچێک لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ سکاڵای یاسایی لەسەر کوڕێک تۆمارکرد کە ھەڕەشەی لێکردووە بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار (ھ. م. ق.) لەدایکبووی 1987 لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

باسی لەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەکان و لەکاتی پشکنینی موبایلەکەیدا، دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو، سوکایەتی و ھەڕەشەی لە چەندین کچی دیکە کردووە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan