کوردستانی

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە دەستی بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران کردووە، دەشڵێت "پاش ئەنجامدانی رێكارەكانی وەرگرتن و پشكنین بۆ گەنمەكە، ئەمڕۆ لەلایەن سایلۆی هەولێرە وە وەرگیرا و گەنمێكی زۆر جوان بوو".

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی رێكارەكانی وەرگرتن و پشكنین بۆ گەنمەكە، لەلایەن سایلۆی هەولێرە وە وەرگیرا و گەنمێكی زۆر جوان بوو".

باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕی (850) هەزار دینار بۆ کڕینی هەرتۆنێک لە گەنم دەدەنە جوتیاران و  بڕیاریشە لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرجەم سایلۆکان بە رووی جوتیارانابکرێتەوە".

سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیاران ئەوەشی خستووەتەڕوو "زۆر بە خێرایی پارەی جوتیاران دەدرێت، هاوکات هەر لەئێستاوە بڕێک پارە هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی بیدەین بەو جوتیارانەی گەنمەکانیان رادەست دەکەن".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan