کوردستانی

سەلاحەدین بەهائەدین: تورکیا هێرشەکانی بە ئاگاداریی هەرێم و بەغدا ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەلاحەدین بەهائەدین: تورکیا هێرشەکانی بە ئاگاداریی هەرێم و بەغدا ئەنجامدەدات
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەو لەشکرکێشییانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەیکات بە ئاگاداری و رەزامەندیی عیراق و هەرێمی کوردستانە، و دەشڵێت "داوامان لە دادگەی فیدراڵی کردووە هەڵەکانی حکومڕانی نەبێتە هۆی سزادانی خەڵکی هەرێم".

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئایاری 2022 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان باسی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا کرد و رایگەیاند "مەبەستی سەردانەکە گەیاندنی رایەکی دیکە بوو بەدەر لە پارتی و یەکێتی بە بەغدا"، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق باسی لەوەکرد "نابێت لەپێناو پرۆژەیەکی تاقینەکراوە ناو ماڵی کورد پەرتەوازە بکرێت ئیتر ئەو پرۆژەیە هی هەر کەس و لایەنێک بێت".

 ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عیراق، داوایانکردووە هەڵەکانی حوکمڕانیی نەبێتەهۆی سزادانی خەڵکی کوردستان".

هاوکات لەبارەی ئەو هێرشانەی تورکیا لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات سەلاحەدین بەهادین بە روونی وتی “لەشکرکێشیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە ئاگاداری و رەزامەندیی هەرێم و عیراق ئەنجامدەدرێت”.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan