کوردستانی

کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە  کە تەمەنی 25 ساڵە لەکاتی کۆڵبەریدا لەسنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 28ی ئایاری 2022 کۆڵبەرێک بەناوی "ئاکۆ رەسوڵی" تەمەن 25 ساڵ کە خەڵکی شاری بانەیە لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
 
یەکێک لە کەسوکارەکەی ئەو گەنجە بە هەنگاوی راگەیاندووە "هێزە چەکدارەکان بە دوو فیشەک ئاکۆ رەسوڵییان پێکاوە و تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانەیە، هەروەها بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە مەودای نزیک و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر لەلایەن سەربازێکی سوپای ئێران بە ناوی جاویدی دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan