کوردستانی

مەترسی لەسەر ئەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی لەسەر ئەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان هەیە
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک رایدەگەیەنێت شەڕی پەکەکە و تورکیا بووەتە هەڕەشە بەسەر هەردوو ناحیەی شیلادزێ و دێرەلوک، ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا 380 گوند ئاوەدان نەبوونە و چۆڵکراون.

فەھیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک بە میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "بەھۆی شەڕی نێوان پەکەکەو تورکیاو ئاڵۆزیەکانی سەر سنوور، بەدرێژایی سنوور لەناوچەی سندی تا دەگاتە بەرواری باڵاو ناوچەی نێروەو رێکان‌ و دۆسکی‌و گوندەکان بە تەواوەتی چۆڵکراون‌ و هه‌ردوو ناحیه‌ى شیڵادزێ‌ و دێره‌لوكیش مه‌ترسیى چۆڵبوونیان هه‌یه‌".

ئاماژەی بەوەکرد "بەردەوام ئاماری چۆڵکردن‌ و زیانەکانی شەڕی نێوان ھەردوولا گۆڕانکاریی بەسەردادێت‌ و ناوچەکە لەسەر ئاگردانێکە و بەردەوام شەڕ و ئاژاوەی تێدایە، هەروەها تائێستا 380 گوند ئاوەدان نەبوونە و چۆڵکراون".
 
س.ر
Qaiwan
Qaiwan