جیهانی

حكومەت دەمامك بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەت دەمامك بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكات
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەكان رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران لە 70 كەس نزیك بوەتەوە و حكومەتیش دەمامك بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوبات، میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتوەتە 70 كەسی توشبوو هەروەها ژمارەیەكیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە "تا ئێستا 12 كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دەوڵەتیش دەستی بە بڵاوكردنەوە و پێدانی دەمامك كردووە بە هاوڵاتیان بۆ دووربوون لە نەخۆشیەكە".
Qaiwan
Qaiwan