کوردستانی

هەپەگە نوێترین راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە نوێترین راگەیەندراوی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی  ئەنجامی چەند چالاکیەکی نوێی گەریلا و رایدەگەیەنێت 13 سەربازی تورکیا کوژراوە و سێ سەربازیش برینداربووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە رایگەیاند "هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا 39 جار بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکراون و 33 جاریش بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران، هەروەها لە ئەنجامی چەند چالاکییەک لە هەرسێ هەرێمەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین 13 سەربازی تورکیا کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەو چالاکیانەی گەریلادا حەوت هێلیکۆپتەری دوژمن زیانیان بەرکەوتووە لەلایەن گەریلاوە، هەروەها لە هەرێمی ئاڤاشین ژمارەیەکی زۆر چالاکییان ئەنجامداوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan