کوردستانی

سبەینێ دەست بە دابەشکردنی پارەی توێژێک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دەست بە دابەشکردنی پارەی توێژێک دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت سبەینێ دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو دەکرێت، ئەوەش دەخاتەڕوو ژمارەی ئەو کارمەندانە زیاترە لە 17 هەزار کارمەند.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ یەکشەممە 29ی ئایاری 2022 لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستبە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو دەکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە 17 هەزار کارمەند هەبوو لەسەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام سبەینێ تەنها  پارەی کارمەندانی سلێمانی دەدرێت و هەوڵدەدەین تا کۆتایی هەفتە پارەی کارمەندانی سندوقی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دابەشبکەین".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكومەت نین بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەشی فەرمانبەری حكومەتن بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan