کوردستانی

حکومەت لەبارەی دابەشکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت لەبارەی دابەشکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەو مەرجانەی لەبارەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونەوە بڵاوكراونەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئایاری 2022 دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ماوەیەكە لە هەندێك پەیج و ماڵپەڕ ھەواڵی بێ بنەما لەبارەی مەرجەكانی پێدانی 20 هەزار شوقەكە بڵاودەكرێنەوە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بۆ خێرا جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەت كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەبەرھێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامدراوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازەكان لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستكردنی پرۆژەكە خراونەتەڕوو، بەڵام تائێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام كاریان لەسەردەكرێن و دڵنیابن حكومەت ھەوڵدەدات، بە باشترین شێوە ئەو پرۆسەیە جێبەجێبكات و كەسانی شایستە سوودمەندبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan