کوردستانی
پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یەکشەممە 29ی ئایار و سبەینێ دووشەممە 30ی ئایاری 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتیش لە بەشێک لە ناوچەکان دەبێتە پەڵەهەور و ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە پارێزگای کەرکوک، پلەکانی گەرماش لەنێوان 35 بۆ 39 پلەدا دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش لەنێوان 36 بۆ 40پلەدا دەبێت.
س.ر

بیروڕا