کوردستانی
دوای هەڵهاتنی تۆمەتبارێک توانرا دەستگیربکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە بە ئۆتۆمبێل لەژن و منداڵێكی دابوو و هەڵاتبوو، دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندار لە نەخۆشخانەی شارن و بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە رووداوەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، لەو ژن و منداڵەی داوە و هەڵاتووە ".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ح ، ك لەدایكبووی 1970) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ر
س.ر
بیروڕا