کوردستانی
لەسەر ئەنجامدانی ئەم کارە 14 کەس دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی پۆلیسی هەولێر بۆ دەسگیرکردنی ئەو کەسانەی لە شوێنە گشتییەکان خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە و هاوڵاتییان بێزاردەکەن 14 کەس دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی پۆلیسی هەولێر بۆ دەسگیرکردنی ئەو کەسانەی لە شوێنە گشتییەکان خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە و هاوڵاتییان بێزاردەکەن 14 کەس دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات "شەوی رابردوو لەسەر شەقامی هەولێر- کۆیە، لە هەڵمەتێکدا 14 کەس بە تۆمەتی خواردنەوەی کحول لە شوێنە گشتییەکان و باخچەکان دەستگیرکراون".
باسی لەوەشکردووە "هەڵمەتەکەمان لە هەموو پارک و شوێنە گشتییەکانی نێو هەولێر بەردەوام دەبێت دژی ئەو کەسانەی کحولی تێدا دەخۆنەوە، ئەوانە هاوڵاتییانیان هەراسانکردبوو".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە هەڵمەتەکەی پۆلیسدا دەستگیراوە بەسەر چەند ئۆتۆمبێل و دەمانچەیەکدا، بە وتەی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارەکان بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان رادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کراون و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


