کوردستانی
سەلما فاتیح داوای داخستنی ژمارەیەک میدیا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان داوای داخستنی ژمارەیەك كەناڵ و میدیا دەكات و دەشڵێت "بۆ ئەوەی بۆ حەوت پشتیان عاقڵ بن".
سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان داوای داخستنی ژمارەیەك كەناڵ و میدیا دەكات و دەشڵێت "بۆ ئەوەی بۆ حەوت پشتیان عاقڵ بن".
سەلما فاتیح، سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیریی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "کاتێک باسی رێکخستنی میدیا دەکەین فەیلەسوفی گەورە گەورەمان لێهەڵدەکەوێت و باسی ئازادی دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "میدیای فەرمی و گەورە گەورەتان کردووەتە هۆکارێک بۆ گواستنەوەی هەرچی شتی بێ بنەمایە بۆ جەماوەر هەرچی بەبابەت و شتێک کە هۆکارێک بێت بۆ هەندێک ڤیو بێ بیرکردنەوە لە بەرپرسیارێتی و ئەخلاقی کاری میدیای دەرخواردی ئەم میلەتە قوربەسەرەی دەدەن".
سەلما فاتیح دەشڵێت "دەی داواکاری گشتی لە کوێیت، داوای داخستنی یەکجاری ئەم کەناڵە بکەیت بۆ ئەوەی بۆ حەوت پشتی میدیای کوردی ئاقڵ بن".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


