کوردستانی
لە زاخۆ باوکێک دەستی دەچێتە کوڕەکەی و دەیکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆ باوکێک کوڕە تەمەن 29 ساڵانەکەی خۆی کوشت و دواتر خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆ باوکێک کوڕە تەمەن 29 ساڵانەکەی خۆی کوشت و دواتر خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ لە دەوورووبەری کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شەهیدان، دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداوەکە بۆمان دەرکەوت گەنجێک بەناوی (ا. ع. ح.) تەمەن 29ساڵ لەلایەن باوکی خۆیەوە کوژراوە".
باسی لەوەشکردووە "باوکی گەنجەکە بەناوی (ع. ح. م.) لەدایکبووی ساڵی 1965، بەچەک لە جۆری کڵاشینکۆف بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە کوڕەکەی کوشتووە و دواتریش خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی زاخۆ کردووە".
ئەوەشی خستووەتەروو "لەئێستادا تۆمەتباری سەرەکی بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەگوێرەی مادەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ر. ئ.
بیروڕا


