کوردستانی
لە رۆژهەڵاتی کوردستان کچە خوێندکارێک دەڕفێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، کچە خوێندکارێکى خەڵکی دیواندەرە لە رۆژهەڵاتى کوردستان کە شەوى هەینى لەلایەن دوو کەسەوە رفێنرابوو، لە رێگەی شاری کامێران خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلى رفێنەران خستووەتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکخراوى هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند "کچەکە ناوی سۆما رەزایییە و تەمەن 34 ساڵە، کاتژمێر 10ی شەوی هەینی لە کاتێکدا لەلایەن دوو کەسەوە لە شاری دیواندەر رفێنرابوو، لە رێگەی شاری کامێران خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خستە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆما رەزایی خوێندکار بووە و لەکاتی رۆیشتن بۆ خەوتنگە لەلایەن ئەو دوو کەسەوە رفێنراوە.
لەوبارەیەوە بەرپرسی پۆلیسی شاری سنەش ئەمڕۆ رایگەیاند، دوو تۆمەتبارەکە وەکوو موسافیر ئەو کچەیان سوار کردووە و دوای ئەوەی کە ویستوویانە بەلارێدا بڕۆن کچەکە خۆی خستووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، تۆمەتبارەکان دوای چەند کاتژمێر لە رووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا