کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ لە شارەزوور چەند قوربانییەکی لێ کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور رایگەیاند، بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوە لە سنووری قەزای شارەزوور دوو کەس گیانیان لە دەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوبەری هاتوچۆی شارەزوور لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شارەزوور دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
باسی لەوەشکرد "دەست بەجێ سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەھید رەئوف بەگ گوازراونەتەوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست".
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش ئاماژەی بەوەکرد "سەرەتا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆز خۆی کێشاوە بە تراکتۆرێکدا و دواتر دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش لە رووداوەکەدا تووشی پێکدادانبوون"، وتیشی "بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە خەتای تراکتۆرەکەبووە بەهۆی ئەوەی هیچ جۆرە روناکییەک (لایتێک)ی نەبووە و لاندگرۆزەکە نەی بینیوە و خۆی پێدا کێشاوە".

بیروڕا