کوردستانی

سلێمانی؛ بەتۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ بەتۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری سەر بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو کەسیان دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی دوو ھاوڵاتی لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری سکاڵای یاساییان تۆمارکرد، بەھۆی ئەوەی تەقە لە ماڵەکەیان کراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و کەشف ‌و ھێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە ئەنجامدراو دەرکەوت کە ئاسەواری فیشەک بەخانووەکەوە بووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی چوارچرا، توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ە. ک. م.) لەدایکبووی  1969 (پ. خ. ح.) لەدایکبووی  1989 دەستگیربکەن، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێک و چەکێک لە جۆری دەمانچە کە بە تۆمەتباران بووە.

باسی لەوەشکردووە، ھەردوو تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە تۆمەتباران بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ سکاڵاکاران ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە و لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan