کوردستانی
لە گۆڕستانەکانى سلێمانى جێگە بۆ ناشتنى مردو نەماوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانى رایدەگەیەنێت، سەرجەم گۆڕستانەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی پڕبووەتەوە و جێگەی ناشتنی مردووی تێدانەماوە.
لە ئاگاداریی نامەیەکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەین، كە سەرجەم گۆڕستانەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی مردووی تێدانەماوە".
باس لەوەش دەکات، داواكارین لە هاوڵاتییانی شارەكەمان، كە پێویستە بۆ لەمەودوا كەسی "خوالێخۆش" بویان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر رێی هوانە نزیك شاری مامۆستایان بەخاك بسپێرن.
شارەوانیی سلێمانى ئەوەش دەخاتەڕوو، نەمانى هیچ جێگەیەک بۆ ناشتنى مردو قەڕەباڵغییەكی زۆری دروستكردووە لەناو شاردا، ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێكەوتووەتەوە، بەپێچەوانەوە ناچارین رێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكار بگرینەبەر.
ر. ئ.

بیروڕا