کوردستانی

لە سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

لەسێ‌ چالاكی جیاداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری و  نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لە هەڵمەتێکی گەران و پشكنیندا کە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی  بێ‌ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لە جۆری دەمانچە".

تۆمەتباران بەناوەکانی (ح. ك. ق. لەدایكبووی 1975) و (د. ب. ع. لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چالاكییەكی دیکەداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ه. ع. ع. لەدایكبووی 1984) بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan