کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری نمەباران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری نمەباران هەیە
مەودا میدیا-

 کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ لە چەند ناوچەیەک ئەگەری نمەباران هەیە.   
  
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش لەنێوان 35 بۆ 41 پلەدا دەبن". 
  
باسی لەوەشکردووە "هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە سنورییەکان باکوور و باکووری خۆرهەڵات ئەگەری نمەباران هەیە".  
  
لە پێشبینییەکاندا هاتووە، سبەینێ سێشەممە لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.   

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan