کوردستانی

راپەڕین؛ دەستبەسەر زیاتر لە یەک تۆن دەرمانی بەسەرچوودا دەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپەڕین؛ دەستبەسەر زیاتر لە یەک تۆن دەرمانی بەسەرچوودا دەگیرێت
مەودا میدیا-

ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر بڕی یەک تۆن دەرمانی پزیشکی و 170 کیلۆگرام دەرمانی مرۆیی ماوەبەسەرچوودا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕی یەک تۆن دەرمانی پزیشكیی ماوەبەسەرچوو لە كۆگا و نۆرینگە و دەرمانخانەكانەكانی ناوشاری قەڵادزێدا گرتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕی 170 کیلۆگرام دەرمانی مرۆیی ماوەبەسەرچوودا، کە بە قاچاغ لە وڵاتی ئێرانەوە و لەڕێگەی دەروازەی کێلێوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی هاوردەکردنی ئەو بڕە دەرمانە مرۆییە چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون، بە وتەی ئاسایشی راپەڕین ئەو بڕە دەرمانە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندی قایمقامییەتی قەڵادزێوە لەناوبراوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan