کوردستانی
مژدەیەکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژێکی نزیکدا بڕێکی زۆر بەنزینی عیراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چەند رۆژی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عیراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی ئەویش دوای ھەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە ئەو جۆرە بەنزینە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکرێت.
قایمقامی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، ماوەیەکە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە بۆ سلێمانی راگیراوە پێشتر چەندین جار حکومەتی خۆجێی سلێمانی داوای کردووە ئەو بەنزینە بۆ سلێمانی بنێردرێت, بەڵام بەھەر ھۆکارێک بێت دابین نەدەکرا.
لە بارەی بەردەوامبوونی ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە بۆ سلێمانی قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، بەڵێن دراوە رۆژانە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوام بێت بۆ ئەمەش سوپاسی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکەین.
ر. ئ.

بیروڕا