کوردستانی
دەست بەسەر دوو کیلۆ زێڕدا دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فهرماندهیی پاسهوانی سنووری عیراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو کیلۆ زێڕدا گرتووە، کە هەوڵدەدرا لە تەوێڵەوە بە قاچاخ ببرێتە ئێران.
فهرماندهیی پاسهوانی سنووری عیراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو کیلۆ زێڕدا گرتووە، کە هەوڵدەدرا لە تەوێڵەوە بە قاچاخ ببرێتە ئێران.
ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا فهرماندهیی پاسهوانی سنووری عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێکەوتی 2022/5/29 زانیاریی ھەواڵگرییان بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە بەقاچاخ بردنی دوو کیلۆ زێر بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێگەی نایاسایی لە سنووری ناحیەی تەوێڵە بۆ ناو سنووری ئێران.
باسی لەوەشکردووە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی و دەست بەسەر داگرتنی زێرەکە، تیمێکی پسپۆر بەسەرۆکایەتی عەمید/ کاکە برا رەمەزان فەرماندەی لیوای سێی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لەگەڵ چەند ئەفسەرێک پێکھێندرا .
بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای دانانی بۆسەیەک تواندرا کەسەکە دەستگیربکرێت و دەست بەسەر دوو کیلۆ زێرەکەشدابگیریت کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی حەشاری دابوو.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


