کوردستانی

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەشێوەیەکی گشتی نرخی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە، خاوەنی پێشانگایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش دەڵێت "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کیلۆمەتر سفرە لە شەریکەکانەوە".

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل پێشانگای کاروان بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی ئۆتۆمبێل کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کیلۆمەتر سفرە لە شەریکە جیهانییەکانەوە".

وتیشی "هۆکارێکی دیکە شەڕی ئۆکرانیا و رووسیایە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە مامەڵەی بازرگانی لە تەواوی جیهاندا سستکردووە و تائێستاش وەک پێش سەردەمی کۆرۆنای لێ نەهاتووەتەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە لەئێستادا نرخی هەر ئۆتۆمبێلێک لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە  هەزار تا دوو هەزار دۆلار چووەتە سەری.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan