کوردستانی
پەیامێک لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفاوە بۆ سەرۆک بافڵ تاڵەبانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی هەرێمی کورستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی دیداری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت "هیواخوازم دیداری گشتیی یەکێتی هەوڵێک بێت بۆ نوێبوونەوەی توانا و قورسایی یەکێتی و داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو کە لەگەڵ بارودۆخی ئەمڕۆی نێوکایەی سیاسیی ناوچەکە بگونجێت و ببێتە هۆکارێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەکێتی بەرانبەر بە پرسە چارەنووس سازەکان".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کورستان رایگەیاند "بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی دیداری گشتیی یەکێتی لە ژێر دروشمی (نوێبوونەوە و چاکسازی) لەم کاتە پێویست و هەستیارەدا بەرز دەنرخێنم لە پێناو زاڵبوون بەسەر کۆی ئەو بەربەست و ئاڵنگارییانەی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی بەشێوەیەکی گشتی گرتووەتەوە، هەروەها پیرۆزبایی خۆم لەدڵەوە ئاراستەی بەڕێز (بافڵ تاڵەبانی) دەکەم بە بۆنەی بوونی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، هیوام سەرکەوتنی بەڕێزیانە لەو ئەرکە پڕ زەحمەتییەی کە لە ئەستۆیانە".
ئاماژەی بەوەکردووە "هیواخوازم دیداری گشتیی یەکێتی هەوڵێک بێت بۆ نوێبوونەوەی توانا و قورسایی یەکێتی و داڕشتنی سیاسەتێکی گونجاو کە لەگەڵ بارودۆخی ئەمڕۆی نێو کایەی سیاسیی ناوچەکە بگونجێت و ببێتە هۆکارێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەکێتی بەرانبەر بە پرسە چارەنووس سازەکان، ئەنجامەکەی ئەو دیدارە ببێتە هۆکارێک بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی نێو حزب، لەو چوارچێوەیە دا کار بکرێت بۆ ئاشتکردنەوەی کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانە سیاسییەکان و لایەنگرانی یەکێتی، چونکە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان حزبی ڕووبارێک خوێنی شەهیدان و جەماوەرێکی دڵسۆزە، هەروەها خاوەن خەباتێکی پڕ لەشۆڕشگێڕی و ئازایەتی بووە بە رابەرایەتی مام جەلال".
ئەوەش هاتووە "گرنگە هەموومان بە یەکڕیزی و تەبایی هاوکار بین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و هۆشیار، پاڵپشت بە کەسانی ئەکادیمی لە بوارە جیاوازەکان و بایەخدان بە گەنجانی ڕۆشنبیر و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتمان و بەشداری پێکردنیان بۆ نێو پڕۆسەی حوکمداری و دووبارە ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکان، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی نیشتیمان و گەڕاندنەوەی بۆ خزمەتی گشتی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک و جەماوەر".
س.ر

بیروڕا