کوردستانی

سبەینێ پارەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پارەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین ئاشکرایکرد سبەینێ پارەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین دابەشدەکرێت و خوێندکاران دەتوانن لە ژمێریاری کۆلیژەکانیان دەرماڵەکانیان وەربگرن.

لە راگەیەندراوەکەی زانکۆی سەڵاحەدین هاتووە "دوای بەدواداچوونێکی زۆری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر لەگەڵ گەنجینە بڕیاردرا بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان".

ئاماژە بەوەکراوە "سەرجەم قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگاداردەکەینەوە، سبەینێ سێشەممە  31ی ئایاری 2022 سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan