کوردستانی

بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابردوو باشتردەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابردوو باشتردەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان سەر بە پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت ماوەی چوار ساڵە جوتیارانی ناحیەی سیروان گەنمەکانیان دەبەن بۆ سایلۆی هەڵەبجە و لەوێ لێیان وەردەگیرێت، ئاماژە بەوەشدەکات بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابردوو باشتردەبێت.

هێمن حەمەحسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چوار ساڵە جوتیارانی ناحیەی سیروان گەنمەکانیان دەبەن بۆ سایلۆی هەڵەبجە و لەوێ لێیان وەردەگیرێت و سایلۆ لە سیروان نەماوە، لە هەڵەبجەشەوە رەوانەی سایلۆی سلێمانی دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابردوو باشتردەبێت، بەڵام لەچاو ساڵانی پێشووتر باشترنییە، چونکە ئەمساڵ بارانبارین باشتربوو لە ساڵی رابردوو".

 بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان وتی "مێروو زیانی گەیاندووە بە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ، بەڵام زیانەکەی زۆرنەبووە و لە هەندێک شوێن دروێنە دەستیپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی گەنمەکە و لە هەندێک شوێنیش هەفتەیەکی دیکە دەستپێدەکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan