کوردستانی

ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تائێستا کۆنترۆڵنەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تائێستا کۆنترۆڵنەکراوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی پەردە لە چواریانی مەخموری پارێزگای هەولێر کەوتەوە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە بەردەوامی هەیە و نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگرەکەی کۆگای ئازادی لە شاری هەولێر کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئایاری 2022 کەوتەوە بەردەوامی هەیە و کۆنترۆڵنەکراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، زیانێکی مادی زۆرکەوتووەتەوە بەهۆی ئاگرەکەوە، هەروەها دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیش دۆخی تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan