کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی پەنابەران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژەوەندیی پەنابەران درا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد بڕیاری راگرتنی ئەو گەشتە دراوە کە بڕیاربوو پە‌نابە‌رانی كوردی بە‌ریتانیا بە زۆرەملێ بە‌گە‌ڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتەتیی فەیسبووک رایگەیاند "دوای پە‌یوە‌ندیكردن بە د.بەرهەم ساڵح‌، سە‌رۆك كۆماری عیراق و  وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی  عیراق و کونسوڵ و باڵیۆزی بەریتانیا لە‌ عیراق و پە‌یوە‌ندیكردنیان بە‌ دە‌ستە‌ی دە‌سە‌ڵاتی فڕۆكە‌وانی لە‌ عیراق سە‌بارە‌ت دیپۆرتكردنە‌وە‌ی پە‌نابە‌رانی كورد لە‌بە‌ریتانیا، دواجار بڕیاردرا ئە‌و گە‌شتە‌ی بڕیاربوو پە‌نابە‌رانی كوردی بە‌ریتانیا بە‌گە‌ڕێنتە‌وە‌ ھە‌ڵوە‌شێنرایە‌وە‌".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو حکومەتی بەریتانیا بڕیارێکی لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد و ئەمەش ناڕەزایەتیی پەنابەرانی لێکەوتەوە، حکومەتی هەرێمیش رەتیکردەوە رێککەوتنی لەگەڵ بەریتانیا کردبێت بۆ ناردنەوەی زۆرەملەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan