کوردستانی
کارەبا کرایە 24 کاتژمێری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداریی سەرجەم خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی دەکاتەوە کەوا بەرنامەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بکەنە 24 کاتژمێر.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەکانى ناو شارى سلێمانى دەکەینەوە، کە بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و پێویستبوونى کارەباى بەردەوام، بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە 24 کاتژمێرى".
ئاماژە بەوەکراوە "واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتمانى کوژایەوە پێویستە کار بە موەلیدەکانیان بکەن و کارەبا دابین بکەن، ئەم بەرنامەیەش لە کاتژمێرى 12ى شەوى 31/5/2022 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".
س.ر

بیروڕا