کوردستانی
مەحمود سەنگاوی پەیامێک بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات و رایدەگەیەنێت هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی یەکێتی دەبێت.
لە پەیامەکەی مەحمود سەنگاوی هاتووە "بەبۆنەی بەستنی دیداری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵانم لە تێکۆشەران و شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێ و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەم هەنگاوە بۆ بەخۆداچوونەوەی ڕوئیا و داڕشتنەوەی ستراتیژ و بەرنامەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرز دەنرخێنم و هیوادارم ئەم هەنگاوە دەستپێکێک بێت بۆ نوێبوونەوەی سەرتاسەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەروەها پیرۆزبایی بێ پایانم ئاراستەی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم بەبۆنەی بە فەرمی ناساندی بەرپرسیاریەتی نوێیەوە و هیوام سەربەرزی و سەرکەوتنی بەڕێزیانە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کۆتایدا، بە پێویستی دەزانم لەم پەیامەمدا ڕایبگەیەنم کە بەندە وەک پێشمەرگە و فەرماندەی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانێکی سەرسەختی ڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبم".
س.ر

بیروڕا