کوردستانی
دادگەی کەرکوک سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ رێبوار تاڵەبانی دەردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگەی تاوانەكانی كەركوك بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بە غیابی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا سەپاند و قەدەغەی گەشتکردنیشی لێکرا.
بەپێی نووسراوێکی دادگەی تاوانەکانی کەرکوک کە تیادا هاتووە، دادگەی تاوانەکان بە غیابی بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هەروەها گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەغەکراوە و دەستیش بەسەر موڵک و ماڵەکەیدا دەگیرێت.
بڕیارەكەی دادگەی كەركوك بەپێی مادەی (340) ی یاسای سزادانی عیراقییە كە لەو مادەیەدا ئاماژە بەوەكراوە، هەر كەسێك بە كارێكی حكومی راسپێردرا بوو زیانی بە دامودەزگاكانی حكومەت گەیاند زیندانی دەكرێت كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.
س.ر

بیروڕا