کوردستانی
دوای تێپەڕینی نزیکەی سێ مانگ پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کۆبوونەوەی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای تێپەڕاندنی نزیکەی سێ مانگ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە دووبارە دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە و رۆژی پێنجشەممە یەکەم دانیشتن ئەنجام بدات.
دوای تێپەڕاندنی نزیکەی سێ مانگ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە دووبارە دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە و رۆژی پێنجشەممە یەکەم دانیشتن ئەنجام بدات.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند "پشتبهستن به حوكمی بڕگهی (سێیهم) له مادهی (18)ی پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئهندامه بهڕێزهكانی پهرلهمان بكهین، بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (12)ی نیوهڕۆی رۆژی پێنجشهممه رێكهوتی 2022/6/2".
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێت، رۆژی پێنجشەممە گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت و خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.
س،ر
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێت، رۆژی پێنجشەممە گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت و خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.
س،ر
بیروڕا


