کوردستانی
وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەوە بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی چاکسازیی سەرتاسەری، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری2022 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ دو تاينتواتچ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و سێث پاچ، سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند "سەرەڕای دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، نابێت لەبیرمان بچێت کە لە سەرەتای ساڵی 2013وە حکومەتی عیراق گەمارۆیەکی ئابووریی بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی چاکسازیی سەرتاسەری"، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "لە دواهەمین هەوڵماندا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆجیای بانکەکانەوە، بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن".
جەختی لەوەشکردەوە "بە هەموو ئاستەنگەکانەوە هەوڵی تەواومان داوە بە کەمکردنەوەی رۆتین و بە ئەلیکترونیکردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتمان، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە بۆ هاوڵاتییان".
س،ر
س،ر
بیروڕا