کوردستانی
سوپای پاسداران هاوڵاتییەکی هەرێم برینداردەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای پاسدارانی ئێران تەقە لە هاوڵاتییەکی هەرێمی كوردستان دەکەن و بە سەختی برینداریدەکەن.
سەرچاوەیەک لە قەڵادزێ بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنووری نێوان شێنێ و گۆڕەشێر تەقەیان لە هاوڵاتییەکی گوندی شێنێ كردووە و بە سەختی برینداریانکردووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هەوڵاتییە لە ناو خاکی هەرێم تەقەی لێکراوە و دوو فیشەکی بەرکەتووە لەئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی قەڵادزێیە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
ئەمە یەکەم جار نییە هاوڵاتییانی کورد بە تەقەی راستەوخۆی سوپای پاسداران بریندار دەبن، ئەو حاڵەتانە رۆژانە بەبەردەوامی دووبارە دەبنەوە.
ر. ئ.

بیروڕا