کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەو 20 هەزار یەکە نیشتەجێ بوونەى بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێت بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و کوالێتییەکی باشدەبێت.
سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەو 20 هەزار یەکە نیشتەجێ بوونەى بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێت بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و کوالێتییەکی باشدەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری2022 مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و رێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو یەکەانەى کردووە کە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت دروستدەکرێن".
باسی لەوەشکردووە "لە کۆبوونەوەکەدا، کە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپاردووە لە زووترین کاتدا، دەست بە رێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت کە بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالێتیەکی باشدەبێت".
مەسرور بارزانى دەڵێت "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان دەربارەی تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەش کرد کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تائێستا تەواو نەکراون. لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپارد، لە ماوەیەکی نزیکدا، رێکارەکانی تەواوکردنی ئەو یەکانەش تاووتوێ بکەن".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



