کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی حەجی ئەمساڵ ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی ھەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ تەواو بووە و 45 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان ئەرکیان گواستنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری دەبێت بۆ هەزار 120 گەشتیار.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی ھەرێم رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ تەواو بووە و 45 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان ئەرکیان گواستنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری دەبێت بۆ هەزار 120 گەشتیار.
نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەمساڵ بەهۆی رێکارە تەندروستییەکانەوە 43% ساڵانی پێشووتر، حاجییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەفەری حەج بکەن.
هاوکات لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی گەشتی حەج نیاز نەقشبەندی باسی لەوەکرد "ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی وەرزی حەجی ئەمساڵ لە کۆتاییەکانی نزیکبووەتەوە و ئەوەی ماوە پەیوەستە بە ئامادەکارییەکان وەکو مامەڵەی هاوڵاتییان زۆر بەشێوەیەکی خێرا بەڕێوەدەچێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە هۆی ئەوەی زۆر درەنگ بڕیاری گەشتی حەج درا بۆ ئەمساڵ لەلایەن وڵاتی سعوودیە، بۆیە بەڕێوبەرایەتیی حەج و عەمرە هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ کە فەریزەی حەج لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".
ر. ئ.
بیروڕا


